کوردێک بوو بە نوێنەری سوریا لە کۆمکاری عەرەبی
06:47 - 31/05/2023
"زەمەن"
ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی سوریا حوسامئەلدین عەلاى وەک نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە
کۆمکاری عەرەب دەستنیشان کرد، كه
بهڕهچهڵهك كورده.
بەپێی زانیارییهكان، حوسامئەلدین عەلا کوردە و بەڕەچەڵەک خەڵکی
شارۆچکەی مابەتەی سەر بە عەفرینە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی ئەدەبی زمانی ئینگلیزی لە
زانکۆی حەلەب وەرگرتووە. ماوەیەکی زۆرە کاری دیپلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا
ئەنجام دەدات.
عەلا باڵیۆزی پێشووی سوریا بووە لە ئیسپانیا و ڤاتیکان، هەروەها
بووە نوێنەری سوریا بوو لە ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی لە جنێڤ،
دواجاریش بووە یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ کاروباری ئەوروپا و ڕێکخراوە
نێودەوڵەتییەکان .
ئەم پۆستە نوێیەشی وەکو نوێنەری سوریا لە کۆمکاری عەرەب لە
کاتێکدایە دوای 12 ساڵ لە ڕاگرتنی ئەندامێتی سوریا لە کۆمکارەکە، ڕژێمی سوریا لەم
مانگەدا جارێکی تر گەڕایەوە ناو ئەو کۆمکارە.
سهرچاوه: VOA