كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم ئاشكرا كرد
05:37 - 31/05/2023
"زەمەن"
ئەنجومەنی کۆمسیارانی
عێراق ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان
بەیەکەوە به ئه‌سته‌م ده‌زانێت.
لیژنەی یاسایی په‌رله‌مانی عێراق،
ئەمڕۆ چوارشەممە میوانداری سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کۆمسیاران و ستافی تەکنیکی کۆمسیۆنیان
کرد. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەکان کرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاکان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی
په‌رله‌مانی عێراق، چەند بابەتێکی تەکنیکی و بڕی ئەو پارەیەی پێویستە بۆ
پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن و ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکان گفتوگۆی لەسەر کرا.
باسله‌وه‌كراوه، کۆمسیۆنی
هەڵبژاردنی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان
دەربڕیوە و بەرنامەی کار و تۆماری بایۆمەتری و تۆماری هاوپەیمانان و کاندیدەکانی
ڕونکردەوە و جەختی لەوەکردوەتەوە دەتوانێت لە 20ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام
بدات.
کۆمسیۆن بە لیژنەی
یاسایی پەرلەمانی ڕاگەیاندوە، ژمارەی دەنگدەران لە عێراقدا زیاتر لە 27 ملیۆن
دەنگدەرە و زیاتر لە 17 ملیۆن دەنگدەر ناویان لە تۆماری بایۆمەتریدا هەیە، هه‌روه‌ها وتوشیانه ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی پارێزگاکاندا لەڕووی هونەرییەوە ناکرێت و له‌وباره‌یه‌وه گرنگترین
تێبینیه‌كانی خۆیان خسته‌وه‌ته‌ڕوو.