ئەو بەرپرسەی کە بۆ دۆزینەوەی مۆبایلەکەی بەنداوێکی بەتاڵ کردبوو غەرامە کرا
04:43 - 31/05/2023
"زەمەن"
راجێش ڤیشواز، بهرپرسی حكومی له
هندستان، کە بەمەبەستی دۆزینەوەی مۆبایلەکەی نزیکەی چوار ملیۆن و ١٠٠ هەزار لیتر
ئاوی بەردایەوە، ٦٤٠ دۆلار غەرامە کرا.
فەرمانگەی ئاوی ویلایەتی چتیسگەر
رایگەیاند، بە وەرنەگرتنی مۆڵەت لە بەرپرسانی بەنداوەکە بۆ بەتاڵکردنی،
سەرپەرشتیاری خۆراک لە ناوچەی کانکەری ویلایەتەکە، راجێش ڤیشواز کە بەمەبەستی
دۆزینەوەی مۆبایلەکەی بەنداوەکەی بە تەواوی بەتاڵ کردبوو، بە ٦٤٠ دۆلار غەرامە
کرا.
ئاماژە بەوە دراوە ڤیشواز بۆ
دۆزینەوەی مۆبایلەکەی نزیکەی چوار ملیۆن و ١٠٠ هەزار لیتر ئاوی بەرداوەتەوە.
دوای رووداوەکە پریانکا شوکلا بەرێوەبەری
ناوچەی کانکەر، رایگەیاند، ڤیشواز لە کارەکەی دوورخراوەتەوە و لێکۆڵینەوەیش لە
رووداوەکە بەردەوامە.
ڤیشواز سەرەتا بۆ دۆزینەوەی
مۆبایلەکەی کە بەهاکەی هەزار و ٢٠٠ دۆلار بوو پەنای بردە بەر ژێرئاوگەڕەکان، بەڵام
دوای ئەوەی نەتواندرا بدۆزرێتەوە، کرێی ترومپاکانی بەتاڵکردنی ئاوی دا و تەواوی
بەنداوەکەی بەتاڵ کرد.
دواتر بەتۆمەتی بەکارهێنانی ئەرک بۆ
مەرامی خراپ دەست بە لێکۆڵینەوە کرا لە ناوبراو، ئەویش بانگەشەی ئەوەی کرد لەناو
مۆبایلەکەیدا بەڵگەنامەی نهێنی حکومەت هەیە.
ئەو بەرپرسە حکومییەی هیندستان لە
کاتی چرکاندنی وێنەی سێلفیدا، مۆبایلەکەی کەوتبووە ناو ئاوەوە.