دهمیرتاش وازهێنانی له كاری سیاسی ڕاگهیاند
03:24 - 31/05/2023
"زەمەن"
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکى
پێشوترى پارتی دیموكراتی گهلان "هەدەپە" وازهێنانی له كاری سیاسی ڕاگهیاند.
سەلاحەدین دەمیرتاش، كهمێك لهمهوبهر لە تویتێکدا
رایگەیاند: دوو پەرەگراف لە وتارەکەم کە سبەی لە تۆڕى هەواڵى (ئارتی گێرچەک) بڵاودەکرێتەوە،
رونکردنەوەتان پێدەدەم.
له تویتهكهدا هاتووه "بە ناوی خۆمەوە لە
دڵەوە داوای لێبوردن دەکەم کە نەمتوانی سیاسەتێکی شایستەی گەلەکەمان بخەمەڕوو،
بەڵێن دەدەم بە هەوڵە کردارییەکانی خۆم ئەو کەموکوڕییانە چارەسەر بکەم".
دەمیرتاش دهڵێت "سوپاس بۆ ڕەخنەی
بنیاتنەرەکانتان بەرامبەر بە من. هەوڵ دەدەم سوود لەو ڕەخنانە وەربگرم. لە کاتێکدا
کە وەک هەموو هاوڕێیانم لە زیندانەوە بە خۆڕاگری بەردەوامم لە خەبات، بەڵام لەم
قۆناغەدا سیاسەتی چالاک بەجێدەهێڵم".
دهمیرتاش سڵاوی هەڤاڵانەی بۆ هەمووان و خۆشەویستەکەی
ناردووه دهڵێت "بە حەسرەتەوە هەمووتان لە باوەش دەگرم. بەهیوای ئەوەی لە
ڕۆژانی ئازاددا بتانبینم".
سەڵاحەدين دهمیرتاش، نووسەر
و سیاسەتمەدارێکی کوردی زازای باكوری كوردستانه، لە نیسانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی
پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە.
لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی
پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو
نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم
پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی
ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش
سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە.
ناوبراو کوردی زازایە و دەرچووی
کۆلێژی یاسایی زانکۆی ئانکارایە. دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی ئەکتیڤ بێتە ناو سیاسەت،
لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) بوو.
ناوبراو ھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی
مافی مرۆڤی تورکیاشە.
لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦، لەلایەن
حکومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندام پەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی
لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکراو چهندین دۆسیهی له دژ كراوهتهوه و حكومی قورسی بهسهرداسهپێنراوه.