بانكی ناوه‌ندی خستنه‌ڕووی دۆلاری زیادكرد
11:12 - 30/05/2023
"زەمەن"
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بانكی ناوه‌ندی، زیاتر له
260 ملیۆن دۆلاری خسته بازاڕه‌وه.
بانكه‌كه به شێوه‌ی كاش و حه‌واڵه 267
ملیۆن و 83 هه‌زار و 785 دۆلاری خستوه‌ته‌ڕوو.
له‌و بڕه 209 ملیۆن و 783هه‌زار و 785
دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه و 57 ملیۆن و 300 هه‌زاریش به‌شێوه‌ی كاشه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه دوێنێ بانكی ناوه‌ندی
254 ملیۆن و 85 هه‌زار و 560 دۆلاری خستبوه‌بازاڕه‌وه.