گۆڕانكارییه‌كانی لیژنه‌ی دارایی پشتگوێخران..ناوه‌ڕۆكی پێشنیاری شیعه‌كان بۆ هه‌رێم
10:51 - 30/05/2023
"زەمەن"
نەبیل مەرسومی شارەزا و ئابوریناسی
دیاری عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت گۆڕانكارییه‌كانی لیژنه‌ی دارایی پشتگوێخراون و چوارچێوه‌ی
هه‌ماهه‌نگی پێشنیاری نوێی بۆ هه‌رێم كردووه.
ئه‌و شاره‌زا عێراقیه، لە پۆستێکیدا
لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگه‌یاند: بەگوێرەی سەرچاوە تایبەتەکان، له كۆبونه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردووی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، چوارچێوەی هەماهەنگی
پێشنیارێکی نوێی لەسەر بڕگەکانی ١٣ و ١٤ی بودجە بۆ هەرێمی کوردستان خستۆتەڕوو.
تێیدا ئەمانەی
خوارەوە هاتووە:
- هەرێم ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی
کۆمپانیای سومۆ بکات.
- فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی
لەگەڵ کۆمپانیای سومۆ.
- ئەگەر نەتوانرێت نەوت لە ڕێگەی بەندەرەکانی
تورکیاوە هەناردە بکرێت، هەولێر نەوت ڕادەستی بەغدا دەکات.
- وەزارەتی نەوت بەدیل دەدۆزێتەوە بۆ فرۆشتن یان
بەکارهێنانی نەوتی کوردستان لە ناوخۆدا.
-حکومەت
پابەندە بە پێدانی پاره‌ی 400 هەزار بەرمیل نەوت بە هەولێر ئەگەر لە هەرێم وەریبگرێت.
- پارەی فرۆشتنی نەوت لە ئەکاونتێکی سەر بە وەزارەتی
دارایی فیدراڵی دادەنرێت.
له وه‌ڵامی
كۆمێنێكیشدا ئه‌و شاره‌زا عێراقیه له‌باره‌ی نه‌وتی كه‌ركوك و نه‌ینه‌واوه،
وتویه‌تی "زۆربەی هەموارکردنەوەکانی لیژنەی دارایی پشتگوێخراوە".