127 کوردستان

د.هێرش سەید سەلیم: ئۆباڵی ئافات و گیان لەدەستدانی نەخۆش دەخەینە ئەستۆی بانكی هەرێم لە سلێمانی

09:35 - 29/05/2023

زەمەن

د.هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاشكرایدەكات لە ماوەی شەش مانگ لە كۆی ٣٠ ملیار دینار كە پێویست بوو بەڕێوەبەرایەتی بانكی هەرێم لە سلێمانی بۆ تەندروستی خەرجی بكات تەنها ٥ ملیار كە خەرجی تەنها مانگێكە خەرج كردووە.


د.هێرش سەید سەلیم، لە بانگەوازێكدا رایگەیاند: نەمانی دەرمان و پێداویستی پزیشكی ئەگەر ببێتە هۆكاری ئافات و گیان لەدەستدانی نەخۆش ئۆباڵەكەی ئەخەینە ئەستۆی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە.
وتی "ئێمە وەك بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار ئەكەین كە نەیتوانیوەو نەیزانیوە تەنانەت جیاوازی تەندروستی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی  یاخود دەستەی گەشتوگوزار دا بكات هاوشێوەی تەندروستی پارەی بۆ دابین كردووە  بێ ئاگا لەوەی لە ئێستاداچارەسەری نەخۆش لەپێشینەی  هەموو پرسەكانی ترەو  پێویستی بە هاوكاری زیاتر لەو بڕە پارەیەشە كە بۆی دانراوە".

د.هێرش سەید سەلیم، دەڵێت "ئەمە لەكاتێكدا ئەنجومەنی وەزیران لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە پابەندی دابین كردنی پارەی پێویستی خستۆتە سەر بەڕێوەبەرایەتی بانكی هەرێم و بانكەكانی سلێمانی".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن