لیژنهی دارایی گفتوگۆكانی لهسهر پرۆژهیاسای بودجه تهواوكرد
07:38 - 29/05/2023
"زەمەن"
لیژنهی دارایی پهرلهمانی
عێراق گفتوگۆكانی لهسهر پرۆژهیاسای بودجه تهواوكرد و سهرۆكی لیژنهكه داوا
له سهرۆكایهتی پهرلهمان دهكات وادهی دهنگدان به بودجه دیاریبكات.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی
لیژنەی دارایی پهرلهمانی عێراق، له ڕاگەیەندراوێکدا ئهمڕۆ دووشهممه ئاماژهی
بهوهكرد دوای گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی لە لیژنەی دارایی پەرلەمان
و هەوڵدان بۆ پێگەیشتن بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات بپارێزێت و مافەکانی
خەڵکی مسۆگەر بکەن، داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن بەپەلە بڕیاری دانیشتنی دەنگدان
لەسەر یاساکە بدات لەم هەفتەیەدا.
عەتوان عەتوانی دەڵێت:
گرنگی پەلەکردن لە پەسەندکردنی بودجەی گشتی بریتییە لە دەستپێکردنی جێبەجێکردنی
پلانی پەرەپێدان و چاککردنەوەی ژێرخان و بەردەوامبوونی چاکسازی ئابووری و جەختکردنەوە
لەسەر پڕۆژە لەپێشینەکان بەتایبەتی خزمەتگوزاری تەندروستی و نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییە
بنەڕەتییەکان و پشتگیریکردنی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت.
سەرۆکی لیژنەی دارایی ڕاشیگەیاند:
ئەو پڕۆژەیاسایە زۆر بابەت لەخۆیدەگرێت و هەستیارە لەوانە قوتی گەلی عێراق و کاریگەری
لەسەر ئابوری و دارایی و کۆمەڵایەتی هەیە و پەیوەستە بە پەسەندکردنی.
عەتوان عەتوانی وتیشی:
داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەین بەسەر جیاوازییەکانیاندا زاڵ بن و بە ڕۆحێکی نیشتمانی
کاربکەن بۆ بەدیهێنانی ئەم مافە لە جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەی لەلایەن پەرلەمان و نوێنەرانی
خەڵکەوە دراوە بۆ خزمەتکردنی وڵات .