ڕێكخهری ژوری یاسای گۆڕان: پێدەچێت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی ڕیسەكە بكاتەوە بەخوری
06:13 - 29/05/2023
"زەمەن"
چۆمان محهمهد، ڕێكخهری
ژوری یاسای گۆڕان پێیوایه لە كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی هەرێمدا شكۆی دامەزراوەكان شكێنراوه
و دهڵێت پێدەچێت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی ڕیسەكە بكاتەوە بەخوری.
چۆمان محهمهد له
نوسینێكدا كه له بهشی بیروڕای ماڵپهری "زهمهن" بڵاوكراوهتهوه
باسیلهوهكردووه دوای ئەوەی پرسی كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن خرایە بەرنامەی كاری پەرلەمان
بینییان چی پێشلێكاری و شانۆگەری ڕویدا، وتی "لە قۆناغی یەكەمدا پەرلەمانی
كورستانی لێكترازان، دواتر بە بڵاوكردنەوەی لە وەقائعی رەسمی گرفتی بۆ وەزارەتی
دادیش دروست كرد، پاشان بەگەشتنی بڕیارەكە بۆ كۆمیسیۆنەكیش رایی قوڵی جیاوازی و ناكۆكی
هێنایە گۆڕێ".
وتیشی "دوێنێش ۲۸/٥/۲٠۲۳دیسان لە ئەنجومەنی
دادوەری بەبێ تەواوبونی نیسابی یاسای و پێچەوانەی مادەی ۳۳ لەیاسای ئەنجومەنی دادوەری و پێچەوانەی یاسایی كۆمیسیۆن كۆبونەوەی ئەنجومەنی
دادوەریان ئەنجامداو سوێندی یاساییان خوارد ئەو دوو كاندیدە بەرێزە كە لەپشكی پارتین".
چۆمان محهمهد دهڵێت
هەموو ئەو جوڵانەی پارتی ئەنجامی دەدات بۆ كاراكردنەوەی كۆمیسیۆنی هەرێم پێدەچێت بڕیارەكەی
دادگای فیدڕاڵی ڕیسەكە بكاتەوە بەخوری كاتیك لە بڕیارەكەیدا بڵێت كۆمیسۆنی عێراق سەرپەرشتی
بكات، بەمەش دۆخەكە زۆر ئالۆزتر دەكات و یاری و گەمەی هەڵبژاردن زۆر قورستر دەبێت.
جهختدهكاتهوه "ئێمە ۳٠ ساڵە دامەزراوەی نیشتیمانیمان نیە بەپێچەوانەوە دامەزراوەكان حیزبین و هەر
حیزبیش ئاراستەیان دەكات، یاساو سەروەری یاسا لەوپەڕی خراپی دۆخیدایەو ژێر پێدەخرێت،
لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە ئەگەر هەڵبژاردن ئاوا ئەنجامبدرێت دور لە سازانی نیشتیمانی
و ڕێکەوتنی لایەنەكان و هێنانەكایەی كەشێكی ئارام و سەقامگیر ئەوا نەك شكۆی دامەزراوەكان
نامێنێت بگرە هەنگاونان بۆ هەڵبژاردنیش كیشەكان ئالۆزتر دەكان وقەیرانی نوێ دەخوڵقێنێ
لەئەنجامدا هەڵبژاردنیش ئامانج و پێویستی خۆی لەدەستدەدات".