ڕێواز فایه‌ق: هێمن هه‌ورامی وتی فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكه ده‌بێت كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت
11:55 - 27/05/2023
"زەمەن"
ڕێواز فایەق سەرۆكی
پەرلەمانی كوردستان، هه‌ندێك نهێنی له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی 22ی نیسان كه تێیدا
پارتی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆنی راگه‌یاند، ئاشكرا كرد و وتی هێمن هه‌ورامی
وتی فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكه ده‌بێت كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
ڕێواز فایەق لە كۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: له كاتێكدا وه‌فدی پارتی و یه‌كێتی له پیرمام له
كۆبونه‌وه بوون، هێمن هه‌ورامی و مونا قه‌هوه‌چی هاتن وتیان ده‌بێت بڕگه‌ی
كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن بۆ دانیشتنی سبه‌ینێ زیاد بكرێت، به‌ڵام ئه‌و دژی ئه‌و
كاره بووه.
وتی " هێمن هه‌ورامی
وتی فه‌رمانی جه‌نابی سه‌رۆكه ده‌بێت كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكرێت و له‌و كاته‌دا
ته‌له‌فۆنێكی بۆ هات وتی ئه‌وه جه‌نابی سه‌رۆكه".
سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هەوڵەكانی یەكێتی نیشتیمانی
کوردستان لە پێناو سازان بووە نەك ترس لە هەڵبژاردن، ڕەوشی یەكێتی بە تەنها خراپ نیە،
بەڵكو ڕەوشی هەموو لایەنەكانی پێكهێنەری حكومەت خراپە، چونكە نەتوانراوە خزمەتی تەواوی
هاوڵاتیان بكرێت".
رێواز فایه‌ق،
وتی "ئەوەی لە دانیشتنەکە ڕوویدا نایاسایی بووە و ناكرێت هەڵبژاردنمان لەسەر
فەرز بكرێت و ئەو كۆمسیۆنە بە مردووی لە دایك بووە كە دەنگی لەسەر دراوە". سه‌رۆكی په‌رله‌مان
پێیوایه هه‌ڵبژاردن به‌بێ سازان و ڕێككه‌وتن له نێوان لایه‌نه‌كاندا ناكرێت