کوردستان

یه‌كێتی زانایانی ئاینی: جه‌ژنی قوربان پێویستی به‌بینینی مانگ نیه‌ رۆژه‌كه‌ی دیاریكراوه‌

09:59 - 26/05/2023 103 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن – كوردستانی

یه‌كێتی زانایانی كوردستان رایگه‌یاند؛ جەژنی قوربان وەكو جەژنی رەمەزان نییە كە چاوەڕێی بینینی مانگ بكرێت و هەموو جیهان بەهۆی رێوڕەسمەكانی حەجەوە چاوەڕێی سعودیە دەكەن.

كۆمەڵەی فەلەكناسیی سعودیە بڵاویكردبووەوە، بەپێی پێشبینییەكان، یەكەم رۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەكەوێتە ڕۆژی چوارشەممە 28ی حوزەیرانەوە.

به‌گوێره‌ی لێدوانێكی مامۆستا نیاز دێگه‌ییی سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، جەژنی قوربان وەكو جەژنی رەمەزان نییە و لیژنەی بینینی مانگ بڕیار بدەن، بەڵكو سعودیە رۆژی 1ی (ذی الحجه)، یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دەستنیشاندەكات هەر كاتێك ئەو رۆژەی دیاریكرد، راستەوخۆ 10ذی الحجە یەكەم رۆژی جەژنی قوربانە.

دواتر 1 2 3 4 5 6 7 پێشتر 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

  • یەک ڕۆژ
  • یەک هەفتە
  • یەک مانگ