وەرچەرخان
10:44 - 22/04/2023
141 جار خوێندراوەتەوە
كولتووری زهمهن
'گێرسوو'، ناوی ئەو شانشینەیە کە ماناکەی
بە وەرچەرخان یا گێڕسوڕان وەردەگیرێت بۆ نموونە لە زمانی کۆرسیکایی- ئەو دوورگەیەی
سەر بە فەرەنسایە بەڵام خۆیان بە فەرەنسیی نازانن و دەیانەوێت لە فەرەنسا جیا ببنەوە.
شارەزای زمانی دێرینی میسۆپۆتامیا نیم جارێ لەبەرئەوە خۆم لاداوە لە لێکدانەوەی
ماناکەی لە میسۆپۆتامیا و گرێدانەوەییم بە زمانی ئێستامانەوە.
پرۆژەی گێرسوو هەر بە ناوی شاری گێرسوو-ی دێرینی میسۆپۆتامیاوەیە،
شاری 'شا گێرسوو'ی شانشینێکی ناو میسۆپۆتامیا، شارێک پڕ لە نووسین -پڕ لە کیونیفۆرم- شوێنەوارێکی گرنگیی ئارکیۆلۆجییە و دۆزینەوەی
کیونیفۆرمی زیاتر باسی زیاتری میسۆپۆتامیامان بۆ دەگێڕێتەوە، زانیاری زیاترمان لەو
مێژووە دەخاتە بەردەست.
پرۆژەکە هی ئەمڕۆ و سەرەتای ئەمساڵ نیە، ماوەیەکە تیمی ئەو پرۆژە شوێنەوارناسییە
لەوێ ئیش دەکەن، پرۆژەی 'سەباستیان ڕەی' یە و لە ژێر ڕێنمایی ئەودان. تا ئێستا سەدان
کیونیفۆرمی نوێیان دۆزیەوەتەوە و دۆکیمەنتیان کردوون، ئێستا خەریکی وەرگێڕانیانن، ئەوەی دەیدۆزنەوە وێنەی
دەگرن و دەینێرن بۆ موزەخانەی بەریتانی لە لەندەن بۆ وەرگێڕانیان بۆ سەر زمانی ئێستامان.
کەی وەرگێڕانەکانمان کەوتە دەست، زیاتر لە سەر شانشینی گێرسوو دەزانین، هەروەها لە
ڕێی نووسین و گێڕانەوەکانی ئەوانەوە لەسەر شانشینەکانیتری ناو میسۆپۆتامیا و مێژوو،
بەریەک کەوتنیان، ڕوودانەکان و بیرکردنەوەکانی ناو میسۆپۆتامیا دەزانین.
هەموو ئەمە، هەم بیرۆکەکە و هەم سەرەنجامەکەی،
باش و بەسوودن بۆ کامڵکردنی ئەوەی زانراوە لەبارەی میسۆپۆتامیا، لە ڕێی هەڵدانەوەی
زیاتر و دۆزینەوەی بەڵگەی زیاتری ئەو شارستانیەتە مەزن و بەرفراوانە، کە مێژووی ئێمەیە.
ئەوەی لەم پرۆژەیەدا زیاتر سەرنجی
منی ڕاکێشا، ئەوەیە کە ئەم پرۆژەیە و پرۆژەی هاوچەشنی ئەمە، دیاردەی ویستی هەڵدانەوەی
نوسینەوەی مێژووی میسۆپۆتامیان، نەک تەنها هەڵدانەوەی ئەوەی فڕێدراوە و بەجێماوە لە
شوێنەوارناسانی دوو سەدەی پێشتر. ئەگەر بەو مەبەستەش پرۆژەکان دروستنەکرابن یان بەڕێوە
نەچن.
ئەم جۆرە پرۆژانە
گرنگن، هەوڵێکن بۆ نزیکبوونەوە لە کامڵکردنی زانین و زانیاریمان لەسەر میسۆپۆتامیا
و شوێنەوارەکانی میسۆپۆتامیا. لەگەڵ ئەوەدا، تێڕوانینی نوێ و کەمێک جیاوازتر دروست
دەکات، یاریدەی گۆڕانکاریی تا ڕادەی ڕەتکردنەوەی
هەندێ لەو بۆچوونانەی پێشتر دەبن کە لەبەر کەموکورتی لە بەڵگەکان- دۆزراوەکان، یان
لەبەر گرنگی نەدان بە هەندێکیان و فڕێدانیان بۆ ناو خۆڵی پاشماوەی هەڵدانەوەکان بۆ
زیاتر لە سەدەیەک، گەیشتوونەتە سەرەنجام؛ هەندێک لەو سەرەنجامانە بە خراپی بەسەر
کورد دا شکێنراوەتەوە.
پرۆژەی گێرسوو،
بریتییە لە هەڵدانەوە و بەسەردا چوونەوەی ئەوەی بەجێماوە لە شوێنەوارەکان تەنها لە شاری گیرسوو. بەتایبەتیش هەوڵی دۆزینەوەی
ئەوەی گرنگیی پێنەدراوە یان فڕێدراون لەلایەن ئەوانەوە کە ئەرکی هەڵدانەوەی شوێنەوارەکانیان
پێ سپێردرابوو لە ئینگلیز و فەڕەنسیەکان، لە کۆتایی سەدەی ١٩و سەرەتای سەدەی ٢٠دا،
کە کاتی گەرمەی هەڵدانەوەی شوێنەوارەکانی میسۆپۆتامیا بوو.
ئەمان بە تایبەت بە دوای ئەو پاشماوە شوێنەواریانەوەن کە ئەوانەیتر لە
شوێنەوارناسان دوو سەدەی ڕابووردوو بەجێیان هێشتووە و گرنگییان پێ نەداوە، لە ئێستادا
ئەوەی دەدۆزرێتەوە زیاتر لەناو پاشماوەی خۆڵی فڕێدراوی 'پاشماوەی پاشماوەکانن'.
تیمێکی پێکهاتووە
لە ئارکیۆلۆجیست و شارەزایانی دۆزینەوە و تۆمارکردن و پۆلینکردن لە کتێبخانە مێژوویەکان
دا ، لەوانە کتێبخانەی موزەخانەی بەریتانی لە لەندەن.
تیمەکەی گێرسوو یاریدە
و بەشداریی هەندێ لە شوێنەوارناسان و شارەزایانی خەڵکی ناوچەکەی هەیە، ئەم پرۆژەیە
بە هاریکاریی موزەخانەی بەریتانیا دەکرێت.
وا بڕیارە، ئەمان
وەک شوێنەوارناسانی پێشتر نەکەن، ئەگەر شوێنەوارناسانی دوو سەدەی پێشتر ئەوەی دەیاندۆزیەوە
دەیان نارد بۆ موزوخانەکانی لەندەن و پاریس
و ئەڵمانیا و ئەستانبوڵ، ئەمان وا بڕیارە ئەوەی دەیدۆزنەوە لە موزەخانەی بەغدا داینێن.
د.ساماڵ مانی