نرخى دۆلار و دراوەکان گۆڕانکارییان بەسەرداهات
10:40 - 31/01/2023
162 جار خوێندراوەتەوە
زه‌مه‌ن – ئابوری
نرخی دۆلار و
دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار
به‌رزه.
ئه‌مڕۆ سێشەممە،
به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هەولێر-ه‌وه
ده‌ستیكه‌وتووه، نرخی 100 دۆلار به 167 هەزارو 250 دیناره بەشێوەی فرۆشتنی کۆ،
بە فرۆشتنی تاکیش بە 167 هەزار و 500 دینارە.
رۆژی
19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی
حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام نزیكەی
دوو مانگە بازاڕ شێواوە و دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوەو 19ی كانوونی دووەمی
2023، بەرزترین نرخی لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا تۆماركرد.
نرخی دراوه‌كان
به‌كڕینی كۆ (جومله)
100 دۆلار به 167 هەزارو 250 دیناره.
100 پاوه‌ن بە 205 هەزار و 500 دیناره.
100 یۆرۆ به 180 هه‌زار دیناره.
100 لیره‌ی توركی به 8 هەزارو 750 دیناره.
100 هه‌زار تمه‌ن به 3 هه‌زارو 850 دیناره.