بانكى ناوەندى دۆلارێکى کەمى خستە بازاڕەوە
10:13 - 24/01/2023
زەمەن_ئابورى
بانکی ناوەندیی عێراق قەبارەی خستنەڕوی دۆلاری
بۆ ئەمڕۆ راگەیاند و بەراورد بە دوێنێ بڕێکی کەمتری دۆلار خراوەتەڕو.
بانکی
ناوەندیی عێراق رایگەیاند بۆ ئەمڕۆ زیاتر لە 77 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەهەردو
شێوەی حەواڵە و کاش دەخاتە بازاڕەکانەوە، لە کاتێکدادا دوێنێ ١٢٧ ملیۆنى خستە
بازاڕەوە.
لەو بڕەی کە ئەمڕۆ خراوەتەڕو؛
17.3 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و نزیکەی 60 ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بوە.
ئەمە لەکاتێکدایە
دوێنێ، سەرۆکی حکومەتی عێراق مستەفا غالبی لە پۆستی پارێزگاری بانکی ناوەندی لادا
و عەلی عەلاقی لە جێگەی ئەو دانا و رایگەیاند؛ ستافی نوێی بانکی ناوەندی
لەتوانایدا هەیە بەهای پێشوو بۆ دیناری عێراقی بگەڕێنێتەوە.
لەگەڵ دەستبەکاربونی
پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندیدا بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی عێراقدا دابەزینی
بەخۆیەوە بینی و چاوەروان دەکرا لە رۆژانی داهاتودا خستنەڕوی دۆلار بەشێوەیەکی
بەرچاو زیاد بکات، بەڵام ئەو ئاستەی ئەمڕۆ راگەیەنرا لە ئاست ئەو چاوەڕوانییەدا
نەبو.