نرخی نەوت نزمترین ئاستی لە 11 مانگدا تۆماركرد
08:48 - 07/12/2022
زەمەن_ئابوری
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆش بۆ خوار 80 دۆلار دابەزی كە لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە نزمترین ئاستە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 79 دۆلار و 58 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. هەروەها نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا بە 74 دۆلار و 38 سەنتە، لە مانگی یەكی ئەمساڵەوە نرخی نەوت هێندە دانەبەزیوە.
هۆكارەكەشی بۆ سیستی و پاشەكشەی ئابوری وڵاتانی جیهان و زیادکردنی نرخی سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە، دەگەڕێتەوە.
له 8ی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.