ئابوری

دۆلار بەرزبونەوەیەكی بەرچاوی تۆماركرد

10:36 - 24/11/2022 113 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن_ئابوری

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی.


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 149 هه‌زار و250 دینارە بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 149 هه‌زار و 750 دیناره‌‌.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)
 100 دۆلار به‌ 149 هەزار و 250  دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 178 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 155 هه‌زار و 500  دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 150 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 4 هه‌زارو 250  دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن