نرخی نەوت لە ئاستێكی نزمدا مایەوە
09:05 - 24/11/2022
زەمەن
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا چەند رۆژێكە دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌بینیوە و لە خوار 85 دۆلارەوەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 84 دۆلار و 81 سه‌نتەو هه‌روه‌ها خاوی ئه‌مریكی بوو به 77 دۆلار و 52 سه‌نتە.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌هۆی دەنگۆی زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کۆبوونەوەی داهاتووی ئۆپێک پڵەس و زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی خواستی چین لەسەر نەوت.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ 130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.