411 ئابوری

نرخی دۆلار گه‌یشته‌وه‌ ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی

09:44 - 20/11/2022


زەمەن_ئابوری

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و  450 دینارە بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 148 هه‌زار و 750 دیناره‌‌.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)
 100 دۆلار به‌ 148 هەزار و 450 دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 175 هەزار دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 153 هه‌زار  دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 200 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 4 هه‌زارو 200 دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن