وه‌زیری ناوخۆ به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی شوێنی رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كات
01:04 - 18/11/2022
زه‌مه‌ن - سلێمانی
میدیای فه‌رمی حكومه‌ت بڵاویكرده‌وه" وه‌زیری ناوخۆ به نوێنه‌رایه‌تی
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ردانی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی
ده‌كات.
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، بە مەبەستی زیاتر ئاگاداربوون له رووداوی شه‌وی
رابردووی ته‌قینه‌وه‌ی سیسته‌می غازی شۆفاز له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی،
كاتژمێر 2:00ـی دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی
هەرێمی کوردستان، سەردانی شاری سلێمانی دەکات.
وه‌زیری ناوخۆ سه‌ردانی شوێنی
رووداوی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌كات و برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه به‌سه‌ربكاته‌وه.
دوێنێ ئێواره به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی سیستمی غاز، ماڵی هاووڵاتییه‌ك له گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی داڕما، له ئاكامدا تائێستا 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه بریندار بوون.