377 ئابوری

نرخى دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

09:12 - 16/11/2022

زەمەن_ئابورى

نرخی دۆلار و دراوه‌كان بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێژه‌یه‌ك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هات و دۆلار بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبووەوە.



ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 500 دینارە بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 148 هه‌زار و 750 دیناره‌‌.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله)

 100 دۆلار به‌ 148 هەزار و 500 دیناره‌.
100  پاوه‌ن بە 174 هەزار و 500 دیناره.
 100 یۆرۆ به‌ 152 هه‌زار و 250 دیناره‌.
100 لیره‌ی توركی به‌ 8 هه‌زارو 250 دیناره‌.
100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 4 هه‌زارو 200 دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن