435 ئابوری

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌.. كۆی نرخی دراوه‌كان

08:18 - 24/09/2022





زەمەن_ئابوری

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی گۆڕانکاری بەسەرداهات و رێژه‌یه‌ك به‌رزبۆوه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی "زه‌مه‌ن" له‌ بۆرسه‌ی دراوی به‌غداو هه‌رێم-ه‌وه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌، نرخی 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار دیناره‌، بەشێوەی فرۆشتنی کۆ، بە فرۆشتنی تاکیش بە 148 هه‌زارو 250 دیناره‌‌.
ئه‌وه‌ش له‌اتێكدایه‌ دوێنێ هه‌ینی نرخی 100 دۆلار به‌ 147 هه‌زارو 550 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوه‌كان به‌كڕینی كۆ (جومله):
100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار دیناره‌.

100  پاوه‌ن بە 160 هه‌زار دیناره.

100 یۆرۆ به‌ 144 هه‌زار دیناره‌.

100 لیره‌ی توركی به‌ هه‌شت هه‌زار و 250 دیناره‌.

100 هه‌زار تمه‌ن به‌ 4 هه‌زارو 750 دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن