رهئیسی ههڕهشه دهكات؛ ئەو ئاژاوەیەی دروستتان کردوە قبوڵ ناکرێت
11:55 - 23/09/2022
زهمهن - جیهانی
دوێنێ پێنجشەممە، 22ـی ئەیلوولی
2022 ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لە پەراوێزی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکاندا
لە نیویۆرکی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتەی پزیشکی دادی ئێرانی
دووپاتکردەوە و وتی کە ژینا ئەمینی هیچ گورزێکی بەرنەکەوتووە و لێینەدراوە، ئەنجامێک
لەلایەن خۆپێشاندەرانەوە رەتدەکرێتەوە.
سەرۆکی ئێران هۆشداری دەدایه خۆپیشاندەران و وتی:" ئەو ئاژاوەیەی
دروستیان کردوە قبوڵناکرێت و ڕێکار دژى هەر تێکدانێک دەگرنە بەر".
رهئیسی وتیشی: ئازادی دەربڕین لە ئێراندا هەیە و بەڵام ئاژاوە و تێکدان
قبوڵناکەن و ڕوبەرووی دەبنەوە .
رەئیسی ئاماژهیشی بۆ ئهوهكر کە "ئەگەر لایەنێک خەتابار بێت، بە دڵنیاییەوە
دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت." باسی لەوەش کرد کە هەر زوو دوای رووداوەکە پەیوەندیی
بە خێزانی ژینا ئەمینییەوە کردووە و دڵنیای کردوونەتەوە کە "سور دهبێت لە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر رووداوەکە".
لهلایهكی ترهوه جانێت بلین، وەزیری گەنجینەی ئەمریكا،
لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، سزایان بەسەر حەوت گەورە بەرپرسی ئێرانیدا سەپاندوە
كە لەنێویاندا محەمەد رۆستەمی، سەرۆكی پۆلیسی ئاكاری ئێران و كیومەرس حەیدەری، فەرماندەی
هێزە وشكانییەكان لە سوپاو ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران هەن.
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لە راگەیەندراوەكەیدا سەبارەت بە
كوژرانی ژینا ئەمینی وتویەتی"ژینا ئەمینی ژنێكی ئازا بو، مردنی لە دەستبەسەرگەی
پۆلیسی ئاكاردا، كارێكی دڕندانەی دیكەی هێزە ئەمنییەكانی رژێمی ئێرانە دژبە گەلەكەیان."
هەروەها وتوشیەتی"بەوپەڕی توندی ئەو كارە قێزەونە ئیدانە دەكەین و
داوا لە حكومەتی ئێران دەكەین كۆتایی بهێنێت بەو توندوتیژیانەی كە دژبە ژنان پیادەی
دەكات لەگەڵ ئەو هەڵمەتە توندوتیژە بەردەوامەی كە دژی ئازادی رادەربڕین و گردبونەوەكان
گرتویەتییەبەر."
لە رۆژی هەینییەوە بەهۆی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی، کچە کوردی رۆژهەڵاتی
کوردستان کە لەدوای دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسی رەوشتی ئێرانەوە، لە رووداوێکی تەمومژاویدا
گیانیلەدەستدا، لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت.