پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکەت لەبارەی خۆشەویستەکەتەوە
09:54 - 17/09/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری
فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی17-9-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ
4/21)
هەواڵێکی ناخۆش
دەبیستیت و تووشی شۆک دەبیت، لە خۆشەویستەکەت جیادەبیتەوە، دوورکەوە لەفێڵ کردن لە
دەورووبەرەکەت.
گا (4/20 بۆ
5/20)
کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت
بکە و پەیوەندیت لەگەڵ کەسە باڵا دەستەکان پتەو بکە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گەشتێک ئەنجامدە.
دووانە (5/21 بۆ
6/21)
دڵخۆشیت بەوەی پەیوەندیت
لەگەڵ ئەو کەسەی لێت زوویر بوبوو باشبوە، خۆشەویستەکەت خیانەتت لێدەکات ئاگاداری بە.
قرژاڵ (6/22 بۆ
7/22)
بەهۆی ئەوەی نەخۆشیت،
تووشی قەلەقی و بێزاری بوویت بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کات تەندرووسیت بەرەو باشبوون
دەچێت.
شێر (7/23 بۆ
8/22)
پڕۆژەیەکی نوێ ژیانت
دەگۆڕێت و دووبارە سەرکەوتن بەدەست دەهێنیتەوە، خۆشەویستەکەت گرنگیت پێدەدات و قەلەق
مەبە.
فەریک (8/23 بۆ
9/22)
ماندوبوون و هەوڵەکانت
بۆ کارەکەت بەزیایە ناچێت و بەرپرسەکەت لێت ڕازییە، سەردانی پزیشک بکە و پشکنین ئەنجامبدە.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
هاوڕێی باش هەڵبژێرە
و لە کەسانی خراپ دوورکەوە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پلان بۆ داهاتوو دادەڕێژن.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
ئەم ماوەیە چەند
کەسێک سەردانت دەکات و ڕابردووت بەبیر دەهێننەوە، خۆشەویستەکەت هەست بەبێتاقەتی دەکات
و گرنگی پێبدە.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
گرێبەستێکی نهێنی
واژۆ دەکەیت و گۆڕانکاری لەژیانتدأ ڕوودەدات، ئەگەر ڕاستگۆ نەبیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت
لەدەستی دەدەیت.
گیسک (12/22 بۆ
1/19)
دەتەوێت هاوڕێیەکی
دڵسۆزت هەبێت و گوێ لە خەمەکانت بگرێ، بەدوای کەسێکی نوێ دەگەڕێیت بۆ ئەوەی ببێت بە
هاوسەرت.
سەتڵ (1/20 بۆ
2/18)
ئەو ئامۆژگاریانەی
لەلایەن هاوڕێکانتەوە پێت دەوترێت بەهەند وەری گرە، خۆشەویستەکەت چاوەڕوانی گۆڕینی
مامەڵەتە.
نەهەنگ (2/19 بۆ
3/20)
بڕێک پارەی زۆر
وەردەگریت و بەوهۆیەوە کارێکی نوێ ئەنجامدەدەیت، گرنگی بە خۆشەویستە نوێکەت بدە با
لەدەستت نەچێت.