نرخی نه‌وت هاڕه‌ی كرد
04:44 - 15/08/2022
"زەمەن"
دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ
نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی بۆ 93 دۆلار.
به‌یانی ئه‌مرۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ
97 دۆلار و خاوی ئه‌مریكیش بە 91 دۆلار‌و 17 سه‌نت بوو، به‌ڵام دوانیوه‌ڕۆ نه‌وتی
برێنت بۆ 93 دۆلار و خاوی ئه‌مریكیش بۆ 87 دۆلار دابه‌زی.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت به‌هۆی بڵاوبوونەوەی راپۆرتی
ئابووریی وڵاتی چینەوەیه.
له 8ی مانگی ئازاری ئه‌مساڵ، نرخی نه‌وت بۆ
130 دۆلار به‌رزبۆوه، ئه‌وه‌ش دوای لێدوانێكی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: بوو؛ هەموو هاوردەیەکی نەوت و
گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن، كه‌نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه‌و ژماره‌ی پێوانه‌یی
له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.