295 جیهان

پەردە شاراوەکانی دوای کوژرانی ئەیمەن زەواهیری

09:18 - 07/08/2022

زەمەن_جيهانى

چێنەر عەوڵا
لەگەڵ ئەوەی وردەکاری زۆر جارێ ئاشکرا نەبوە لە بارەی کوشتنی زەواهیری بەڵام ئەوەی زانراوە ئەم ئۆپەراسیۆنە زۆر نهێنی بوە باس دەکرێ کە ئەنجامی ١١ ساڵ کاری دەزگای هەواڵگری CIA و چەندین مانگ چاودێری بەردەوامی ٢٤ سەعاتەی ئاسمانی کابوڵە.


کاتی لێدان:-
لەکاتێکدا زەواهیری لە تابقی دووەمی ماڵەکەی خۆیدا رۆژی یەکشەممە سەعات ٦:١٨ دەقەی بەیانی بە پەرداخێک چاوە دێتە باڵکۆنی ژوورەکەی کە بەسەر باخچەی بەردەمیدا دەروانێ و دەیەوێ  چاکەی بخواتەوە، درۆنێکی CIA جۆری MQ-reaper تایبەت بۆ CIA پەرەی پێدراوە. ماوەی ٣٦ سەعات دەبێ لە ئاسمانە و لە بەرزی ٥٠ هەزار فیتەوە (١٥ کیلۆمەتر) چاودێری کابوڵ دەکات کاتێک زەواهیری دێتە دەرەوە موشەکێکی جۆری hellfire R9X ناسراو بە ninja دەگرێتە زەواهیری.

 (تایبەتمەندیەکانی ئەم موشەکە کە بە شمشیری زیرەکیش ناودەبرێ چونکە هیچ تەقینەوەیک TNT لە خۆ ناگرێ تەنها لە کاتی هاویشتندا پشت بە kinetic energy هێزی جوڵە و کێشی زەوی دەبەستێ کاتێک نزیکی ئامانجەکە دەبێتەوە ٦ چەقۆی لێدەبێتەوە بۆیە راپۆرتەکان باس دەکەن کە لاشەی زەواهیری بوەتە شەش پارچە وە هیچ تەقینەوەیەکیش لە خانوەکە روینەداوە هەربۆیە ماڵ و منداڵەکەی پارێزراو بوون تەنها خۆی بەرکەوتوە.

ئاماژەکانی دوای ئەم هێرشە:-
شارەزایانی بواری ئاسایشی نیشتمانی لەدوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان زۆر تەنگاو بوون بەوەی بۆشاییەکی ئەمنی لە ئەفغانستان دروست دەبێتەوە هاوشێوەی ساڵانی ٨٠ کان:-

وەکو جۆرج فرایدمان لە کتێبی America’s secret war شەڕی نهێنی ئەمریکادا، بە وردی باسیکردوە کە دوای سەرفکردنی ملیاران دۆلار لە ساڵانی ٨٠ کان لە ئەفغانستان دواتر لە کۆتایی ٨٩ لە هەلبژاردنی ئەوکاتەدا تەنها بە یەک رستەش هیچ یەکێک لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا هیچ گرنگی و باسێکی ئەفغانستانیان نەکرد ئەمەش بوە هۆی ئەوەی قاعیدە بازاری بەتاڵ و پر چەکی ئەفغانستان بقۆزێتەوە (بوە هۆی درەوشانەوەی ئەستێرەی بنلادن).

 ئەم ترسە ئەمجارەش لێرەو لەوێ دەوروژێنرا بەڵام بە کوشتنی ئەلزەواهیری ئەم ترسە لای ئەمریکیەکان رەویەوە چونکە ئێستا ئاشکرا بوو کە ئەمریکا راستە هێزی سەربازی لە ئەفغانستان نەماوە بەڵام تۆڕێکی هەواڵگری پتەو چاودێری ئاسمانی بەردەوامی هەیە کە هەر کەس و گروپێک مەبەستی بێ هەڵیدەتەکێنێ بێ ئەوەی ترسی هێرشکردن بۆ سەری و بەکوشدانی سەربازانی هەبێ.

بەکورتی لە بارەی عێرەقیشەوە ئەوەی جێگای سەرنجە لە دواین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا تەنها بەیەک رستەش عێراق جێگای باس نەبوو لای هیچ یەکێک لە کاندیدەکان. واتە لای شەقامی ئەمریکی عێراق گرنگی خۆی لەدەستداوە ئەمەش هەمان پرسیاری ئایە هەمان چارەنوسی هەشتانی ئەفغانستان چاوەرێی عێراقیش ناکا؟ (بە ئاقاری شەرێ ناوخۆی درێژخایەن) لە هەمان کاتدا دواین بوڵتەنی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکی داوا لە هاوڵایانی ئەمریکی دەکات کە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە بە زووتری کات جێ بهێڵن چونکە ترسی هێرشکردنە سەریان زیادی کردوە. بە واتایەکی تر ئەمریکیەکان هاوشێوەی ئەفغانستان لە ئاسمانەوە چاودێری وردی دۆخی عێراق دەکەن لە بچوکترین لە دەستدەرچونی دۆخەکەدا ئەگەر هەیە چەند ئامانج و کەسایەتیەک بکەنە ئامانج. لەبەر ئەو هۆکارە داوادەکەن هیچ ئەمریکیەک لە خاکی عێراقدا نەمێنێ تا تۆڵەیان لێ نەکرێتەوە!

—————-
https://amp.cnn.com/cnn/2022/08/01/politics/joe-biden-counter-terrorism/index.html

https://www.nytimes.com/live/2022/08/01/us/al-qaeda-leader-killed

https://www.washingtonpost.com/national-security/2022/08/01/zawahiri-al-qaeda-killed/

 

 

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن