له غه‌ززه 12 كه‌س كوژران و 80ی دیكه‌ش بریندار بوون
03:43 - 06/08/2022
"زەمەن"
ژمارەی كوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە به‌رزبوه‌وه بۆ 12 که‌س
کە یەکێکیان منداڵە و ٨٠ كه‌سیش برینداربوون.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین
راگەیەندراوێکی سەبارەت بەو کەسانە بڵاوکردەوە کە لە هێرشی بەردەوامی ئیسرائیل بۆ
سەر غەززە بوونەتە قوربانی.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە
بەوە کراوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هێرشەکاندا فەڵەستینییەک کوژرا و چوار کەسیش
بریندار بوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە
ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو، بە گشتی تا ئێستا 12
کەس کوژراون کە منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵان و ژنێکی تەمەن ٢٣ ساڵانیان لەنێودایە.
دوێنێ سوپای ئیسرائیل
رایگەیاند کە لە بنکەکانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە کەرتی غەززە کردووەتە
ئامانج. سوپای ئیسرائیل
رایگه‌یاندووه له هێرشه‌كاندا 15 چه‌كداری فه‌له‌ستینی كوژراون.
باڵی سه‌ربازیی بزووتنەوەی
جیهادی ئیسلامی رایگه‌یاندبوو له وه‌ڵامی هێرشه‌كانی ئیسرائیل‌دا، ١٠٠ مووشه‌ك
ئاراستەی شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌رتی غه‌ززه و ته‌ل ئه‌بیب کراون.