بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
09:44 - 23/06/2022
1330 جار خوێندراوەتەوە
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 23-6-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
چەند گۆڕانکارییەک روودەدەن و هەست بە قەلەقی دەکەیت، خۆشەویستەکەت هەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی تۆ لێی رازی بیت، سەردانی پزیشک بکە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
مەهێلە ئەو گرفتانەی روودەدەن کارت تێبکەن، ئەمڕۆ بەخت یاوەرتەو دەرگای خۆشەویستی لە دڵت دەدات، لە گەرما خۆو بپارێزە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دەستوەرمەدە کاروباری هێج کەسێک، ئەو کەسانە ئاشت کەوە کە زویر بون لێت، دەمەقاڵێ لەگەڵ هیچ کەسێک مەکە، لەرووی سۆزدارییەوە دۆخت زۆر خراپە ، چارەسەری بکە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
تەسلیمی بارودۆخی ئێستات مەبە، چونکە توانایەکی باشت هەیە، هەوڵبە پشوو وەرگریت و گەشتێک ئەنجامبدەیت، تاوەکو ئەو فشارەی لەسەرتە نەمێنێت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ چەند کەشێکی ئاژاوە رووتێدەکات، بەڵام دەتوانیت کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکەیت، زۆربەی کاتەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەسەر ببە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
زیاتر وریابە چونکە یەکێک لە کەسە نزیکەکانت هەوڵ دەدات پلانەکەت لێتێک بدات، متمانەت بەخۆو هەیەو لەگەڵ هاوسەرەکەت خۆشبەختیت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
چەند سەرکەوتنێک بەدەستدەهێنیت، بەڵام حەسود مەبە، راستگۆ بە لەگەڵ دەوروبەرەکەت و کێشی لەشت دابەزێنە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
دیدارەکانت ئەرێنی دەبێت، داهاتوویەکی باش چاوەڕێتە، گرنگی زیاتر بە خۆشەویستەکەت بدە، هەوڵبە پشوو وەرگرە و لەگەڵ خێزانەکەت بچنە دەرەوە.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
کاتەکانت بە شتی لاوەکی بەسەر مەبە، بەدوای سەرکەوتن بگەڕێ، لەرووی سۆزدارییەوە هەوڵ بە هاوبەشی ژیانت بدۆزەوە، کۆنتڕۆڵی توڕەبوونەکانت بکە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بارودۆخت زۆر باش دەبێت و چەند پرۆژەیەکت دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو بەڵام لەرووی سۆزدارییەوە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاڵۆز دەبێت، کێشت دابەزێنە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
لەرووی داراییەوە شکست دەهێنیت بەڵام دواتر باش دەبێت، لە رۆژانی داهاتوودا چەند هەنگاوێكی باش دەنێیت ئاگاداری سیستمی خۆراکیت بە.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
گرێبەستێکی گەورە واژۆ دەکەیت و لە شوێنی کارەکەت رێککەوتن دەکەیت، لەگەڵ خۆشەوسیتەکەت بەردەوام دەبیت و هەنگاوێکی نوێ دەێیت.