نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی به‌رچاوی به‌خۆوه‌بینی
09:10 - 22/06/2022
زەمەن_ئابورى
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا رووى لە نزمبوونه‌وه
کرد و ئەمڕۆ بۆ 110 دۆلار دابه‌زی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت به 110
دۆلار‌و 70 سەنتە و خاوی ئه‌مریكیش به 105 دۆلار‌و 39سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
له مانگی 8ی ئازاری ئه‌مساڵ دوای لێدوانێكی جۆ
بایدن، سەرۆکی ئەمریکا كه رایگەیاند: هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی
قەدەغە دەکەن، نرخی نه‌وتی بۆ سه‌روو 130 دۆلار به‌رزكرده‌وه.و ژماره‌ی پێوانه‌یی
له 14 ساڵی رابردوو تۆماركرد.
به‌نیسبه‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و
داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.