بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرادەکات؟
10:07 - 17/05/2022
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە
پێشبینی ئەمڕۆی 17-5-2022 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەوڵبدە لەگەڵ هاوپیشەکانت پەیوەندیت باش بکەیت
و هەمیشە لەگەڵیان بیت، ئەگەر دەتەوێت پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەردەوام بێت،
بڕیاری یەکلا کەرەوە بدە.
گا (4/20 بۆ 5/20)
لەهەموو روویەکەوە گومانت لەسەر هەیە لە شوێنی
کارەکەت ئەم ماوەیە ئاگاداری هەڵسوکەوتت بە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت باش نیە
و چارەسەری بکە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
دۆخت بەرەو باشبوون دەچێت و تواناکانت بخەرە
کار، ناکرێت کاتێک خۆشەویستەکەت هەڵەیەک دەکات تۆ سزای بدەیت، چونکە باشترین رێگا
بۆی گفتوگۆکردنە لەگەڵی.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
گەشبین بە و هەوڵبدە کاتی خۆش بەسەر بەریت، تاوەکو
بتوانیت بە سەر هەموو گرفتەکانی ژیانت زاڵ بیت، فشارێکی دەروونی زۆرت لەسەرە، بەمەش
زیانت پێدەگات.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
کەسێکی هەمیشە خەڵک باست دەکات بە باشی و سەرسامی
بیروبۆچونی تۆن، دەبێت لەپێناو ئەو کەسەی لە ژیانتدایە کۆمەڵێک کار ئەنجامبدەیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
چەند کۆبوونەوەیەک لە گەڵ کەسوکارەکەت ئەنجامدەدەیت،
لە خۆشەویستەکەت نزیک دەبیتەوەو داهاتوویەکەی گەش بونیاد دەنێن، سەردانی پزیشک بکە
و چەند پشکنینێک ئەنجامبدە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
پەڕەیەکی نوێ لە ژیانت هەڵدەدەیتەوەو لەلایەن چەند
کەسێکی دڵسۆزەوە پشتگیری دەکرێیت، رێگە بە خۆت بدە کە گرنگی بە خۆشەویستەکەت بدەیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
دۆخی دارایت بەرەو باشبوون دەچێت و گرفتەکانت
چارەسەر دەبێت، خۆشەیستەکەت تەندرووستی بەرەوباشبوون دەچێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
فشارێکی زۆرت لەسەرەو کێشەیەکی کۆن سەرهەڵدەداتەوەو
توشی خەمۆکیت دەکات بەڵام کاتییە، کاتژمێری دەوام کردنت کەمکەوە لە پێناو تەندرووستیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوای تواناکانت دەرخەیت، نزیکبوویتەتەوە
لە بەدیهێنانی ئامانجەکانت، گرنگی بەدۆخی تەندرووستیت بدە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لەدەورووبەرت ڕوودەدەن هەست
بەبێزاری و ترس دەکەیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیت بەرەو باشبوون دەچێت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لەژیانتدا ڕوودەدات و هەواڵێکی
خۆش دەبیستیت، هەوڵبدە لێکدانەوەت بۆ بەرامبەرەکەت زۆربێت.