دیوانی مات
09:05 - 16/05/2022
سه‌باح
ڕه‌نجده‌ر/کولتوری زەمەن
خوێندنەوەیەکی کورتی فەرهاد شاکەلیی بۆ ئەم شیعرەی سەباح رەنجدەر، لە کۆتایی شیعرەکەدایە.
ا
دڕكوداڵی ته‌ڕوتووشییه‌ك ڕژایه ماڵه‌كه‌م
هێلانه‌ی برینداركردم
باڵنده‌ی به‌ره‌و ساردایی زستان كۆچیان كرد
دیوانی ماتیان به باڵ نووسی و په‌ڕه‌كانیان
كرده‌وه
له‌ناو لكوپۆپی دره‌ختی حه‌وشه‌یان دانان
ئاماژه‌ی كه‌وانه‌ی ڕووناكیان كرد
پێیدا دێینه‌وه
ئاسۆ گه‌وره‌بوو
وێنه‌یه‌ك له ئه‌لبوومی خێزانی هه‌ڵده‌بژێرین
له ده‌رگای ماڵی ده‌ده‌ین
قۆزاخه‌ی په‌مۆ ده‌كرێنه‌وه و ڕه‌نجیان
ناشارنه‌وه
خه‌نده‌یه‌ك گه‌شی كردوون و بۆ سه‌دادانه‌وه‌ی
تاسه‌ی من دێن
چاو ده‌گه‌شێته‌وه و وه‌ك یه‌كه‌مین ڕووناكی
شتێك ده‌ڵێ
ئاسمان به ته‌واوی جریوه‌ی دێ
زه‌ویش گوێڕایه‌ڵی ده‌بێت
ئه‌ستێره و مرۆڤ له‌به‌ر چاوان ڕاناكه‌ن
ڕۆژانه چه‌ند جارێك پرچی ئه‌ستێره‌ی ماڵ
به‌سه‌ر ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌دا ده‌كرێته‌وه
ئـ
باڵنده‌ی بێخوێ له‌ژێر په‌رده‌ی درۆی ڕه‌ش
سووڕده‌داته‌وه
ئاژه‌ڵی ترسناكیش زوو له‌خه‌وهه‌ڵده‌ستێ و
به باریكه ڕێدا دێت
كه‌ڵبه‌ی چڵكنی به‌رانبه‌ر ڕوخساری ئاوییم
جیڕ ده‌كاته‌وه
ئاوازه ته‌واوبووه‌كانم نه‌گوتران
ئاواز شوێنی ئه‌ستێره ڕوون ده‌كاته‌وه
دڕكوداڵی ته‌ڕوتووشی ڕه‌گی بادام
ئه‌مه سزای شیعره و شیعریش ترسا‌و سه‌یرم
ده‌كات
چاوتان به‌تاڵ كه‌ن به ته‌نیا ده‌ڕۆم و
سڵاو له گۆڕ ده‌كه‌م
په‌نجه‌كانم به ناوچه‌وانم شۆڕبوونه‌ته‌وه
ئه‌وان منیان نه‌بینی سارد هه‌ڵگه‌ڕاوم
ب
شكۆمه‌ندییه‌ك له گه‌نجینه‌ی بێنه‌وایان
هاوار هه‌ڵده‌دا
دیوانی ماتی تێدا ده‌پارێزم و قسه‌یه‌كی پڕ
له ڕاز ده‌كات
به ته‌نیا و بێچه‌ك سه‌رنجی ده‌ن
سێبه‌ری خوداوه‌ندم خستووه‌ته سه‌ر
كانییه‌كی ساكار و دڵ‌پڕ له قوڵپه
له هێزی هاوار خوڵقاندوومه
كات له‌هاتنیدا تاریكه
ت
به كه‌وانه‌ی ڕووناكی نا
به په‌نجه‌ره‌یه‌كدا هاتنه‌وه
نزیكیان به‌فری به‌ئه‌مه‌ك باری
دیمه‌نێكه كێ ده‌یه‌وێ به‌شداری تێدابكات
پاشان شه‌ڕی سنوورێك بكه‌ین و بیشكێنین
شاری حه‌وت ده‌رگا بیناده‌كه‌ین
به ته‌نیا و بێچه‌ك سه‌رنجی ده‌ن
ماڵێك ژماره‌ی ڕه‌نگه‌كانی
په‌لكه‌زێڕینه و ئارامیی خوداوه‌ند بینای
كردووه
مه‌له‌وان گرێی ڕووباری تیژ ده‌كاته‌وه
پ
مێرووله‌كان قه‌ڵای مه‌شق و بژاركراوی
ئێوه‌م شارم له‌ناو دانێن
داڵه‌كه‌رخۆر بانگ مه‌كه‌نه لای خۆتان
له ئه‌ستێره دابه‌زیو به زمانی ناسیاو بلاوێننه‌وه
هێلكه شه‌یتانۆكه گۆڕ نییه
له كازیوه‌ی نه‌وی تێپه‌ڕه لار پیشانت
ده‌دا
ئاوێنه‌یه‌ك چاوی خومار ته‌می له‌سه‌ر
لاداوه
به‌رانبه‌رت ڕوخساری به فه‌رامۆشی گه‌یشتووه
ئه‌م ئاسته بۆنخۆش و ساته بێگه‌رده زمانی
ناسیاوه
به‌رزایی خۆی بزرناكا
ج
به‌سه‌ر پشتی ئه‌سپێكی لێوبه‌باره‌وه‌م
كۆترێكی باڵگران به‌سه‌رمدا دێت و ده‌چێ و
له‌نگه‌ری زۆری خایا‌ند
ده‌نووكی داخراوه
گۆرانی له په‌ڕی ده‌ڕژێ
لێوم هه‌ڵێنایه‌وه
ئاوی خدری هێنابوو ده‌ستنوێژ بشۆم
دیواری ماڵ پڕبوو له كاتژمێری قورمیشكراو
په‌یامێك دێت كات بزرنه‌كه‌م
ناوی ڕاسته‌قینه‌ی
كووپه
و
مه‌ی و
بێستان و
ئه‌لفوبێم دیوانی ماته
نزیك په‌نجه‌ره‌ی پۆدره پژێنكراو
بای سه‌رپه‌ڵه ده‌ست له‌سه‌ر گه‌رمی ناوچه‌وانم
داده‌نێ
تكایه دایكم و منداڵه‌كانم به مردنم نه‌زانن
هه‌موو ڕووداوێك ده‌كرێ ڕووبدات
نیسانی
2022 هه‌ولێر
سەبارەت بەم شیعرەی سەباح ڕەنجدەر
فەرهاد شاکەلی
لەم شیعرەدا، وەک لە زۆر شیعری دیکەیشدا،
ڕەنجدەر لە میتافۆرێکەوە دەچێت بۆ یەکێکی دی و بە دوای یەکدا ڕێزیان دەکات. هەوڵ
دەدات مەعنا گەورەکان بە کەمترین وشە وێنا بکات. لەم هەوڵدانەیشدا بوێرانە دەست بۆ
زمان دەبات.
ئەوەیش سەرنجڕاکێشە کە ناوەڕۆکی
خەمبارانەی شیعرەکە، لە هەڵبژاردنی یەک بە یەکی وشەکاندا، بڕیاردەرە. تەنیا
ئەوانەیان دەخاتە کار، کە لەگەڵ دیمەنی گشتیی بیرەکانیدا گونجاون.
لەم شیعرەدا، دیسان با بڵێم وەک لە زۆر شیعری دیکەیدا،
دەربڕینەکان تێکەڵاوییەکن لە وێنەی سورڕیالیستانە و لە هەناسەی خەمبارانەی
رۆمانسیزم. ئەنجامەکەیش ئەوەیە خوێنەر ناچار دەبێت لە بیری خۆیدا جێی هەموویان
بکاتەوە.
14/5/2022
ئوپسالا
فەرهاد شاکەلی لەکاتی خوێندنەوەی شیعردا