وڵاتانی (G7) لێكؤڵینهوه له دەرهاوێشتەكانی شەڕی ئۆکراینا دەکەن
11:33 - 13/05/2022
زهمهن -جیهانی
ئەمڕۆ هەینی وەزیرانی
دەرەوەی وڵاتانی (G7)،
لە شاری ڤایسنهاوسی باکووری ئەڵمانیا کۆدەبنەوە و تێیدا درێژە بە گفتوگۆکانی یەکەم
رۆژی کۆبوونەوەیان دەدەن، کە دوێنێ پێنجشەممە دەستیانپێکرد و بڕیارە سبەینێش درێژە
بە گفتوگۆکانیان بدەن.
وڵاتانی (G7) لە حەوت وڵاتی پیشەسازی و خاوەن ئابووریی
پێشکەوتووی جیهان پێکهاتوون، ئەوانیش ئەمریکا، کەنەدا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا،
ئیتالیا و ژاپۆن، هەروەها یەکێتیی ئەوروپاش وەک بلۆکێکی ئەوروپی بەشێکە لە کۆمەڵەکە،
بۆیە لەم کۆبوونەوەیەدا، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتییەکە بەشدارە.
کۆبوونەوەی سێ رۆژەی
وڵاتانی (G7) لە
سەرووبەندی شەڕی ئۆکراینایە، کە ئانا لینا بایەربووک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەو
بارەیەوە، گوتی: "هێرشە داگیرکارییەکەی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا بۆ قەیرانێکی
جیهانی گۆڕدراوە. ئێستا بەهۆی داخستنی بەندەرەکانی ئۆکرایناوە، سەرووی 25 ملیۆن تۆن
لە دانەوێڵەی ئەو وڵاتە لە سایلۆکانیدا ماوەتەوە".
وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا دیمیترۆ کۆلیباو، نیکو پۆپیسکو، وەزیری دەرەوەی مۆڵدۆڤا وەک میوان
بانگهێشتی کۆبوونەوەکان کراون و بڕیاره سبهینێ شهممه كارهكانی كۆتای پێبێت.