بزانه ئهمڕۆ بورجهكهت چ نهێنیهكی ژیانت ئاشكرادهكات؟
09:55 - 25/01/2022
زهمهن_لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ سێشەممە
25-1-2022ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
دۆخی داراییت ڕوو لە خراپبوون دەکات و چەند شتێک
دەفرۆشیت، بەڵام پاش ماوەیەکی دیکه دۆخت باش دەبێتەوەو کاری نوێ دەکەیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
ئەو پارەی پێشتر بە قەرز داوتە ئەمڕۆ وەری دەگریتەوە
بە زیاشەوە، کارەکانت ماوەیەک دەوەستێن و سەرقاڵی کاری دیکە دەبیت.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کەسایەتییەکی جوانت هەیە و هەمووان ئیرەیت ێ دەبەن،
ئێستا باشترین کاتە بۆ ئەوەی گەشت بکەیت و پشوو وەرگریت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەڵسوکەوتی خراپ و ڕەق لەگەڵ خێزانەکەت و هاوڕێکانت
مەکە، چونکە ئەوان ڕۆڵیان هەیە لە سەرکەوتنەکانت لە شوێنی کارەکەت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
خیانەت لە خۆشەویستەکەت دەکەیت و کەسێکی کە
ئاشکرات دەکات و ئابڕووت دەبات، پێویستە زۆر ئاگاداری خۆت بیت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت گەورەترین بەڵێنت پێدەدات بۆ
ئەوەی چیتر ڕەشبین نەبیت، ئاو زۆر بخۆرەوەو چونکە جەستەت پێویستیەتی.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
بیر دەکەیتەوە دوای خۆشەویستە کۆنەکەت کەسێکی نوێ
بێنیتە ژیانتەوەو هاوسەرگیری لەگەڵدا بکەیت، هەلی کارکردنت زۆر دەبێت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
کارەکانت بەپارە تەواو دەکەیت و پڕۆژەی نیشتەجێبوون
دەخەیتە بواری جێبەجێکردنەوە، تەندروستیت باش دەبێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
لە ئاست خۆشەویستەکەت زۆر توڕەیت و دڵی دەشکێنیت،
هەوڵبدە خۆت یەکلا بکەرەوە لەگەڵیدا، تووشی سەر ئێشەیەکی توند دەبیت.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
هێندە کەسێکی گشتگیر و داخراو مەبە چونکە لەناو
کەسوکارەکەت خۆشەویستیت، هەلی وەرزش کردن بقۆزەرەوە بۆ ئەوەی جوان بیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ خۆشەویستەکەت دەبینیت، لەشوێنی کارەکەت
لەلایەن چەند کەسایەتییەکی باش پشتگیری دەکرێیت و تواناکانت باس دەکەن.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لە ئەمڕۆوە خۆشییەکانی ژیان دەسپێدەکات و
هەنگاوەکانت بەرەو باشتربوون دەچێت، بڕێک پارە دێتە دەستتەوە و کەلوپەلی پێ دەکڕیت.