سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: پێم وا نییه رووسیا ئۆكراینا داگیر بكات
10:48 - 22/01/2022
زه‌مه‌ن -
جیهانی
سكرتێری گشتیی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كان له ئه‌گه‌ری
داگیركردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن رووسیاوه رایگه‌یاند: "دڵنیام ئه‌مه روو
نادات و هیوادارم واش بێت".
گۆتێرێس دوای
راگه‌یاندنی كاره له‌پێشینه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ٢٠٢٢ له كۆمه‌ڵه‌ی
گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی
گرژییه‌كانی نێوان رووسیا و ئۆكراینا و ئه‌گه‌ری داگیركردنی ئۆكراینا له‌لایه‌ن
رووسیاوه، گوتی: "پێویسته كێشه‌كان به رێگای دیپلۆماتی و به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی
سه‌ربازیی چاره‌سه‌ر بكرێن. داگیركردنی وڵاتێك له‌لایه‌ن وڵاتێكی دیكه‌وه دژی یاسا
نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی تیایداین له‌گه‌ڵ (داگیركاریدا) ناگونجێت،
پێم وا نییه رووسیا ئۆكراینا داگیر بكات، دڵنیام ئه‌مه روو نادات و هیوادارم واش
بێت".
گۆتێرێس له وه‌ڵامی
پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵودا له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند
كه مافه‌كانی مرۆڤ له‌و وڵاته پێشێل ده‌كرێن و تاڵیبان به‌ڵێنه‌كانی نه‌بردووه‌ته
سه‌ر له‌باره‌ی پاراستنی مافه‌كانی ژنان و كچانی منداڵ.
ناوبراو جه‌ختیشی
كرده‌وه له‌وه‌ی كه تاڵیبان بۆ ئه‌وه‌ی دانی پیادا بندرێت و پشتیوانی كۆمه‌ڵگای
نێوده‌وڵه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت پێویسته مافه‌كانی ژنان و كچانی منداڵ بپارێزێت.