1544 ئابوری

نرخی دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات

01:35 - 21/01/2022


زه‌مه‌ن – ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بە دیناری عێراقی گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات.

به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی  له‌ بازاڕه‌كانی دراو له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه‌ دراون به‌ "زه‌مه‌ن"، ئه‌مڕۆ له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ، نرخی 100 دۆلار به 148 هه‌زارو500 دیناره‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوانیوه‌رؤی دوێنێ 100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 350 دینار بوو.

رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 هه‌زار بۆ مامه‌ڵه‌ی حكومه‌ت و بۆ فرۆشتنی به‌ هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.

نرخی دراوەكان:

100 دۆلار به‌ 148 هه‌زار و 500 دیناره‌.

100 پاوه‌ن به‌ 201 هه‌زار دیناره‌.

100 یۆرۆ به‌ 167 هه‌زار دیناره‌.

100 لیره‌ی توركی به‌ 11 هه‌زار دیناره‌.

100 هه‌زار تمه‌ن به‌ پێنج هه‌زار و 600 دیناره‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن