شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟

09:40 - 18/01/2022 1100 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی، لەرووی دەرکەوتنی ئەسێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆ 18-1-2022ی بورجەکانیان بڵاوکردەوە.


کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هێندە بیر لەرابردوو دەکەیتەوە کە تووشی دەروونیەکەی زۆر خراپ بوویت، تەنها گرنگی بە هاوسەرەکەت و خێزانەکەت بدە.

گا (4/20 بۆ 5/20)
بەهۆی خۆپەرستیتەوە تووشی کێشەی گەورە دەبیت، نزیکترین کەس لێت دووردەکەوێتەوە، بەم نزیکانە هاوسەرگیری دەکەیت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
کەسێکی زۆر هەستیاری و دەبێت نەهێڵیت کاریگەری خراپ لەسەرت دروستبکات، ئەگەر نا تووشی زیانێکی زۆر دەبیت و تەنها دەبیتەوە.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
پێویستە لە شوێنی کارەکەت خۆت بسەلمێنیت بۆ ئەوەی بەرپرسەکەت لێت رازی بێت، گرنگی بە خواردنی تەندروست بدە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
رووبەڕووی چەند رەخنەیەکی توند دەبیتەوە لەسەر ئەو کارە نوێیەی کە دەیکەیت، پەیوەندییەکی هاوڕێیەتیت دەگۆڕێت بۆ خۆشەویستی.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
دووبارە ئازایەتی و بوێری و هێزت بۆ دەگەڕێتەوەو رابردوو لەبیر دەکەیت و دەکەویتەوە سەر کارەکەت، سەرکەوتنیش تۆماردەکەیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
لە شوێنی کارەکەت لەلایەن بەرپرسەکەتەوە تاقیدەکرێیتەوە و هەموو نیازە خراپەکانت ئاشکرا دەبن، دەبێت زۆر ئاگاداری خۆت بیت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ئەمڕۆ بەخت یاوەرت دەبێت و چەند ئامانجێکت دێنەدی، فێڵ لە خۆشەویستەکەت مەکە و راستگۆیانە لەگەڵی بە با لەدەستی نەدەیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەوڵبدە کەسێکی راستگۆ و باش بیت و پلەکەت بەکارمەهێنە بۆ شتی خراپ، کاتی گونجاوە بۆ ئەوەی هەڵەکانت چاکبکەیتەوە.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بە شێوازی کارکردنتدا بچۆرەوەو هەڵەی رابردوو دووبارە مەکەرەوە، دووربکەوەرەوە لە کێشانی جگەرە و گرنگی بەوەرزش کردن بدە.

سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
چەند سوپرایزێکت بۆ دەکرێت و پێشنیاری کارێکت بۆ دەکرێت، لەبەر بەرژەوەندی دارایی هاوسەرگیری دەکەیت و زیانت پێدەگات.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
لەگەڵ کەسوکارەکەت پەیوەندیت تێک دەچێت، لەیەکەم بینینەوە کەسێک دەچێتە دڵتەوەو لێی نزیک دەبیتەوەو کەسایەتیت دەگۆڕێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن