زیاتر لە پێنج ساڵە نرخی نەوت هێندە بەرز نەبوەتەوە
09:27 - 18/01/2022
"زەمەن"
نرخی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا، بازێكی گه‌وره‌ی دا‌و له پێنج ساڵی رابردوودا به‌و رێژه‌یه به‌رزنه‌بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 87 دۆلار‌و 81 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 84 دۆلار و84 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
ئه‌م بازه گه‌وره‌یه‌ی كه له نرخی نه‌وتدا رویداوه ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یه له‌دوایی ساڵی 2015 ه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌نیسه‌به‌ت هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو.