له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا.. نه‌وت به‌رزتربۆوه
09:21 - 14/01/2022
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا، رێژه‌یه‌كی تر رووی له به‌رزبونه‌وه‌ی زیاتر كرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 84 دۆلار و 61 سه‌نته‌و
خاوی ئه‌مریكیش به 82 دۆلار‌و 6 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
له رۆژی 27ی 10ی
2021، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و خاوی ئه‌مریكیش
به 83 دۆلار و 87 سه‌نت، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو
له ساڵی 2018وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوو.