نرخی نه‌وت ڕووی له به‌رزبونه‌وه كرد
09:06 - 16/12/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا، رووی له به‌رزبونه‌وه
كرد و ئەمڕۆ له‌سه‌رووی 74 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت
به 74 دۆلار‌و 57 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به 71 دۆلار و 66 سەنتە.
له رۆژی 27ی 10ی ئەمساڵ، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی
برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت،
ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو له ساڵی 2018وه تاوه‌كو
ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی،
كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران
هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت
دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی
رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە
مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو.