لەبارەی دەنگۆی دابەزاندنی نرخی دۆلار بانكی ناوەندی هاتە دەنگ
10:57 - 14/12/2021
"زەمەن"
بانکی ناوەندی عێراق، رەتیكردەوە نیازی دابەزاندنی نرخی دۆلاری هەبێت و رایگەیاند: ئەو کارە دەبێتە هۆی ئەوەی نرخی دراو لە کۆنترۆڵ دەربچێت و زیانی بۆ پرۆژەکان و هاوڵاتییان دەبێت.
لەبارەی دەنگۆی دابەزاندنەوەی نرخی دۆلار بۆ 120 هەزار دیناری عێراقی لە کابینەی نوێی حکومەتدا، بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند: کە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار، دەبێتە هۆی دروستبونی بێمتمانەیی بە سیستەمی دارایی و دەرچونی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانی ناوخۆیی لە کێبڕکێ و قوڵبوونەوەی بێکاریی بەهۆی وەستانی پڕۆژەکانەوە.
بانکی ناوەندی، دەڵێت "پێشتر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار بوەتە هۆی کەمکردنەوەی فشار لەسەر خەرجییەکانی وەزارەتی دارایی بەڕێژەی 23% کە ئەوەش وایکرد قەیرانی دارایی تێپەڕێنرێت".
لەم مانگەدا یەدەگی دراوی بیانی گەیشتوەتە 63 ملیار و 793 ملیۆن دۆلار و لەم مانگەشدا بە نەختیی 59.980 ملیار دۆلار بەردەستە. بەپێی راگەیەندراوەكەی بانكی ناوەندی.
ئەمە لە كاتێكدایە، چەند رۆژێكە دەنگۆی بەرزكردنەوەی نرخی دینار هەیە لە بەرامبەر دۆلاردا، رۆژی 19-12-2020، بانکی ناوەندی عێراق نرخی فرۆشتنی 100 دۆلاری بە 145 ههزار بۆ مامهڵهی حكومهت و بۆ فرۆشتنی به هاوڵاتیانیش بە 147 هەزار دینار دیاریکرد.