دیانا کەرەزۆن چۆن باسی دەسەڵات دەکات؟
12:22 - 14/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
دیانا کەرەزۆن هونەرمەند و یەكێک لە خوێندکارەکانی ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر، لە نوێترین دەرکەوتنیدا دەڵێت "دەسەڵات هەمیشە ئەو شتە نییە کە ئێمە دەیڵێین و هەندێک جار دەیکەین".
دیانا کەرەزۆن، خانمە گۆرانیێژ و سوپەر ستاری عەرەب لە ئەکاونت خۆی لە ئینستاگرام وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوەو لەسەری نوسیویەتی" دەسەڵات هەمیشە ئەو شتە نییە کە ئێمە دەیڵێین و هەندێک جار دەیکەین ئەوەیە کە ئێمە بێدەنگین و چی بەجێ دەهێڵین بۆ ئیرادەی خۆمان و ئەوەی کە ئێمە پشتگوێی بخەین بەڵام هێز بڕیارێکە و بڕوابەخۆبوون گەورەترین بڕیارە، ژیان پێچانەوەیە پشتگوێخستنی و درێژەدان بە ڕێگاکە".
دیانا کەرەزۆن لە دایکبووی ١٩٨٣ لە دایکبووە، دایکی بە رەچەڵەک کوردی رۆژئاوای کوردستانە، یەکێکە لە باشترین هونەرمەندەکانی ئەردەن خاوەنی چەندین ئەلبووم و گۆرانی و کلیپە، خاوەنی یەک گۆرانی کوردییە بە ناوی "خاکی شیرینم" تا ئێستا دوو جار سەردانی کوردستانی کردووە.