2873 شیوازی ژیان

ڤیدیۆ.. ئایا ئەو خانمەی لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر دەرکەوت هاوسەرەکەیەتی؟

10:59 - 14/12/2021

زەمەن-لایف ستایل
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر لەگەڵ خانمێک و منداڵێکدا دەرکەتووە، بەمەش فانەکان دەڵێن کە گوایە هاوسەرەکەیەتی.


تاوەکو ئێستا ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیر لەگەڵ هاوسەرو منداڵەکەیدا لە میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرنەکەوتووەو بەڵام شەوی رابردوو گرتە ڤیدیۆیەک بڵاوکراتەوەو فانەکانی ئینستا دەڵێن کە گوایە هاوسەرەکەیەتی.

سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیە، هەڵکەوت زاهیر تاوەکو ئێستا هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوەو نەیوتووە کە هاوسەرەکەیەتی یاخود نا.

هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەرێکی ناسراوی کوردە و لە دایکبووی شاری سلێمانییە و ئاوازی گۆرانی بۆ چەندین هونەرمەندی ناسراوی کورد داناوەو هەروەها کاری هونەریشی بۆ چەندین هونەرمەندانی عەرەب و فارس کردوە.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن