663 شیوازی ژیان

بۆچی نەجلا فەتحی نەیویستووە لەگەڵ عادل ئیمام ڕۆڵ ببینێت؟

11:20 - 13/12/2021

زەمەن-لایف ستایل
دەوترێت کە خانمە هونەرمەندی میسری نەجلا فەتحی ڕەتیکردۆتەوە لەگەڵ هونەرمەند عادل ئیمام ڕۆڵ لە فیلمدا ببینێت.


ماڵپەڕی ئەلفەن بڵاویکردەوە، هونەرمەند نەجلا فەتحی تەواوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە پێی دەڵێن، "نایەوێت لەگەڵ عادل ئیمام دەرکەوێت" و نەجلا دەڵێت بەهۆی ئەوەی سیناریۆکانی بەدڵ نەبووە بۆیە ڕۆڵی نەدیوە.

نەجلا نایشارێتەوە کە عادل ئیمامی خۆشدەوێت و ڕێزی زۆر دهگزێت.


نەجلا فەتحی و عادل ئیمام هەردووکیان ئەکتەری دیاری میسرین و خاوەنی چەندین فیلم و درامان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن