نرخى نەوت 76 دۆلارى تێپەڕاند
08:55 - 13/12/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا، رووی له بەرزبونەوە
كرد و ئەمڕۆ 76 دۆلارى تێپەڕاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 76 دۆلار‌و 15
سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به 72 دۆلار و 60 سەنتە، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێـت له‌سه‌ره‌تای
ئه‌م مانگه نرخی نه‌وت بۆ خوار 70 دۆلار دابه‌زی.
له رۆژی 27ی 10ی ئەمساڵ، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی
برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت،
ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی نرخ بوو له ساڵی 2018وه تاوه‌كو
ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی،
كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران
هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت
دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی
پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.