727 شیوازی ژیان

کانی وێست لە کیم کارداشیان دەپاڕێتەوە

12:46 - 11/12/2021

زەمەن-لایف ستایل

هونەرمەند کانی وێست لە ئەستێرەی جیهانی کیم کارداشیان، دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە لای.

 

دوای چەند ساڵێک لە هاوسەرگیری ماوەی چەند مانگێکە کیم کارداشیان لە کانی وێستی هاوسەری جیابۆتەوە، بەڵام لە بۆنەیەکدا کانی وێست لە کیم دەپاڕێتەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە لای.

 

کانی دەڵێت"هەڵەم کردووە کە لە پڕۆسەی هاوسەرگیری مایەی قبوڵ نیەو پەشیمانم". کانی وێست هونەرمەندێکی گۆرانیبێژی ئەمریکیە و لە کیم چوار منداڵی هەیە، هەروەها ماوەیەک بەر لە ئێستا لە کیم جیابوویەوە.






سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن