ڤیدیۆ.. دیانا حەداد بەهۆی جوانی و گەنجییەوە بووە باسی میدیاکان
11:10 - 11/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی لوبنانی دیانا حەداد بەهۆی مانەوەی بەجوانی و بەگەنجی سەرنجی هەوادارەکانی بۆخۆی ڕاکێشت.
دیانا حەداد لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بە ڕۆبی دوای خۆشتن و بێ ماکیاژ دەردەکەوێت، بەمەش هەوادارەکانی دەڵێن دیانا هێشتا گەنج و جوانە و پێستی لە پێستی تەمەنی کچێکی هەرزەکار دەچێت.
دیانا تەمەجی 45 ساڵە و گۆرانیبێژێکی ناوداری وڵاتانی عەرەبیە، هەروەها لەلوبنان لەدایک بووە.