ڤیدیۆ.. شیرین بۆچی دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی، سەری چاک کرد؟
10:48 - 11/12/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی میسری شیرین عەبدولوەهاب، دوای جیابوونەوەی لە هونەرمەند حوسام رەسامی هاوسەری، سەری چاک کرد(تاشی).
لە ئاهەنگێکی ئەبوزەبی دا خانمە هونەرمەند شیرین عەبدولوەهاب بە سەر چاککراوی (تاشین) دەردەکەوێت و دەبێتە جێی سەرنجی بینەرانی.
شیرین دەڵێت" من تەحەدای ئەساڵە دەکەم، تۆ ناتوانیت ئەوە بکەیت"، ئەمە لەکاتێکدایە خانمە هونەرمەندی سوری ئەساڵەش قژی کورت کردۆتەوە.
شیرین نایشارێتەوە، حەزی کردووە بە ستایلێکی نوێوە دەرکەوێت وەک دەستپێکێکی نوێ بۆ ژیانی و دەرچوون لەو ناخۆشییەی بەسەریدا هاتووە.
بەشێک لە هەوادارانی دەڵێن شیرین نەخۆشە بۆیە سەری چاککردوە، بەشێکی دیکەش دەڵێن لەبەر جیابوونەوەی لەهاوسەرەکەی حەزی کردووە گۆڕانکاری لە خۆیدا بکات.
شیرین خەڵکی وڵاتی میسرەو دوو کچی لە هاوسەری یەکەمی هەیە، هەروەها جگە لە گۆرانی وتن ئەکتەریشە.