گۆڕانكاری له‌نرخی نه‌وتدا رویدا
08:48 - 10/12/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
به‌های نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا، نرخه به‌رزه‌كه‌ی دوێنێی له ده‌ستداو بۆ خوار 75 دۆلار دابه‌زی.
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 74 دۆلار‌و 48 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به 71 دۆلار
و 79 سەنتە، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێـت له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه نرخی نه‌وت بۆ
خوار 70 دۆلار دابه‌زی.
له رۆژی 27ی 10ی
مانگی رابردوو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و
خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی
نرخ بوو له ساڵی 2018وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوودا.