له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نه‌وت زیاتر به‌رزبۆوه
08:32 - 09/12/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له
بازاڕەکانی جیهاندا، رووی له بەرزبونەوە كرد و لەسەرووی 76 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
سه‌رله‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 76 دۆلار‌و 48 سه‌نته‌و خاوی ئه‌مریكیش به 73 دۆلار
و 79 سەنتە، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێـت له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه نرخی نه‌وت بۆ
خوار 70 دۆلار دابه‌زی.
له رۆژی 27ی 10ی
مانگی رابردوو، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت گه‌یشته 85 دۆلار و 77 سه‌نته‌و و
خاوی ئه‌مریكیش به 83 دۆلار و 87 سه‌نت، ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رزی پێوانه‌یی تۆماركردنی
نرخ بوو له ساڵی 2018وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
به‌رزبوونه‌وه
و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی، كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی
كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی
له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت
به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی رۆژانه.
مانگی ئازاری
2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل
نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20
ساڵی رابردوودا.