1156 شیوازی ژیان

بۆ ئەوەی پەیوەندی نێوان هاوسەران پتەوتر بێت، بەبێ جل بخەون یاخود بەبێ جل؟

11:25 - 08/12/2021

زەمەن-لایف ستایل
ئەنجامی توێژینەوەیەکی زانستی دەریدەخات، ئەو هاوسەرانی بەبێ جلوبەرگ دەخەون زیاتر دڵخۆشن بە یەکتری وەک لەوانەی بەجلوبەرگەوە دەخەون.


توێژەرانی بەریتانیا لە ئەنجامی توێژینەوەیەکەوە بۆیان دەردەکەوێت، خەوتن بەبێ جلوبەرگ زیاتر تەندروسترە و بۆ هاوسەرانیش زۆر بەسوودە چونکە وا دەکات پەیوەندی نێوانیان لەرووی دەروونی و جەستەییەوە بەهێز بێت و زیاتر دڵخۆش بن.

بەڵام ئەو هاوسەرانەی بەبێ جلوبەرگ دەخەون، کەمتر دڵخۆشن.

زۆرێک لە کەسەکان خولیای ئەوەن ببێ جلوبەرگ بخەون و زانیارییە تەندروستییەکان چەند سوودێکی خەوتن دەخەنەڕوو لەوانە:-

- وا لەجەستە دەکات کەمتر عارەق بکاتەوەو پێست ئۆکسجینی تەواو هەڵمژێت.
 - جلوبەرگ ڕێگایە بۆ گواستنەوەی بەکتریا و کەڕوو بۆ جەستە لەبەر ئەمە بە لەبەر نەکردنی باشترە و پێست پارێزراو دەبێت.
- هاوسەنگی پلەی گەرمی ڕادەگرێت، چونکە لەکاتی خەوتندا پلەی گەرمی جەستە بەرزدەبێتەوەو بە لەبەر نەکردنی جلوبەرگ فێنک دەبێتەوە.
- وات لێ دەکات خەوێکی قوڵت هەبێت و ماسولکەکانی جەستەت خاوبنەوە و مێشکت ئارام بێتەوە.
-  توانای سپێرمی پیاوان بەهێزتر دەکات بۆ درووستبوونی منداڵ چونکە سپێرم له پلەی گەرمیدا لاواز دەبن.
- کۆئەندامی بەرگری لەش و  مێتاپۆلیزمی جەستەت  بەهێز دەکات و بەوهۆیەوە کۆلیستڕۆڵ و شەکرە دادەبەزێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن