نووستن لە باخی گێلاس
10:12 - 06/12/2021
جەبار سابیر
ئه‌ده‌بیاتی عێراقی و به‌تایبه‌ت ڕۆمان، له دوای ڕووخانی سه‌دام حسێنه‌وه بازێكی گه‌وره‌ی داوه و چه‌ندین ڕۆماننووسی به‌توانا و قه‌ڵه‌م به بڕشت له‌م نێوه‌دا ده‌ركه‌وتوون و ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی حوكمڕانی به‌عسیان به جۆرێك هێناوه‌ته سه‌ر كاغه‌ز و هێناویانه‌ته قسه كه پڕ به پێستی قۆناغه‌كه‌یه.
ئه‌زهه‌ر جه‌رجیس یه‌ك له‌و ناو و قه‌ڵه‌مه به‌هێزانه‌یه كه شایه‌تحاڵێكی گرنگه به‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه‌وه و له ڕێگه‌ی ڕۆمان و چیرۆكه‌كانییه‌وه قسه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئه‌و قۆناغه ده‌كات و بۆ نه‌وه‌ی ئێستای ده‌گوێزێته‌وه. ئه‌م نووسه‌ره ئێستا له نه‌رویجه و له ڕێگه‌ی نووسینه‌وه ده‌ژی. جه‌رجیس له ڕۆمانی "نووستن له باخی گێلاس"دا به جۆرێك وێنای عێراقی سه‌رده‌می به‌عس و دواتر ئه‌م پازده ساڵه‌ی دوایی ده‌كات (٢٠٠٣-٢٠١٨) كه مرۆڤ له هه‌ندێك شوێن موچڕك به گیانیدا دێت و ئیره‌یی به قه‌ڵه‌م و هێزی خه‌یاڵی ده‌بات. له‌م ڕۆمانه‌دا شه‌رحی حاڵی خۆی ده‌كات وه‌ك تاكێكی عێراقی كه به چ ده‌رده‌سه‌رییه‌ك ده‌گاته ئه‌وروپا و دواتر كه سه‌دام ده‌ڕوخێ چۆن به عه‌شق و خۆشه‌ویستییه‌وه دێته‌وه و پێیوایه وڵات دوای نه‌مانی سه‌دام و به‌عس بۆته به‌هه‌شت. به‌ڵام ده‌بینێ وانییه و بۆ مانه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له به‌غداد كه هاتۆته‌وه تا ئسك و پرووسكی باوكی له گۆڕ ده‌ربهێنێته‌وه ناچار ده‌بێ دوو ناسنامه به ناوی "عو‌مه‌ر و عه‌لی" هه‌ڵبگرێ تا خۆی له ده‌ست گرووپه شیعه و سونه‌كان ڕزگار بكات. جه‌رجیس لێره‌دا ئاوڕێكی له سلێمانی و كه‌بابه‌كه‌ی و هه‌ولێر و ماسته‌كه‌یشی ده‌داته‌وه و وه‌ك خۆی وه‌سفیان ده‌كات كه هه‌ر دووكیان له جۆری خۆیاندا بێوێنه‌ن له تام و چێژدا. زمان لێره‌دا ئه‌وه‌نده شاعیرانه‌یه و ئه‌وه‌نده وه‌سفه‌كانی وردن مرۆڤ پێیوایه شیعرێكی درێژ ده‌خوێنێته‌وه.
من ئه‌م ڕۆمانه‌م به فارسی خوێنده‌وه و دواتر به پی دی ئێفیش عه‌ره‌بییه‌كه‌یم ده‌ستكه‌وت. وه‌رگێڕانێكی زۆر جوانی بۆ كراوه بۆ فارسی و چاپێكی زۆر به كوالێتی. پێشنیار بۆ سه‌باح ئیسماعیلی هاوڕێم ده‌كه‌م وه‌ك كوردی زان و عه‌ره‌بیزانێكی به‌توانا ئه‌م ڕۆمانه‌ش بكاته كوردی و له پاڵ كاره‌كانی دیكه‌یدا شاكارێكی دیكه بۆ كتێبخانه‌ی كوردی زیاد بكات. ڕۆمانێكی زۆر جوانه. هیوادارم بیخوێننه‌وه.
بەرگی ڕۆمانی نووستن لە باخی گێلاس